پێكهێنانی لقی هەولێری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
لە بەرواری 29-8-2017 ،بە ستنی یەكەمین كۆنفرانسی لقی هەولێری رێكخراوی ئاشتی وئازادی بەرێوەچوو،لە چوارچێوەی جێ بەجێَكردنی بریارەكانی كۆنگرە وقوڵكردنەوەی دیموكراسیەتی ناوەخۆیی رێكخراو ،بە بەشداری چالاكوانان ورۆژنامەنوسان ومامۆستایانی زانكۆ، كۆنفرانسی لقی هەولێر بە هەڵبژاردنی ستافی لق وسەرۆك وجێگری سەرۆك كۆتایی بە كارەكانی هێنا ولقی هەولێری رێكخراوی ئاشتی وئازادی پێكهێنرا ،پێكهێنانی لقی هەولێر لە كاتێكدایە لە ناوەراستی ئەم مانگە لقی سلێمانی ،راپەرین ،گەرمیان لە كۆنفرانسێكی تایبەت راگەینرا .
هەر لەم میانەوە چالاکوان رێبین حەکیم بە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری لقی هەولێر هەلبژێردرا.
تعليقات
إرسال تعليق