في لقاء مباشر على راديو ژیان تحدث الناشط المدني ريبين حكيم عن دور المكونات في انتخابات مجلس النواب العراقي التي ستجري في 12-05-2018
في لقاء مباشر على راديو ژیان تحدثت عن دور المكونات في انتخابات مجلس النواب العراقي وكانت اجوبتي كالاتي :
- - ئێوە وەک پێکهاتەکان چۆن سەیری هەلبژاردنەکانی عیراق دەکەن؟
- You as components how do you observe the Iraqi elections?
ئێمە وەکو پێکهاتەکان وەکو هاولاتیانی رەچەڵەکی ئەم وڵاتە سەیری هەڵبژاردنەکان دەکەین وەکو تاکە هەوڵێک بۆ "گواستنەوەی دیموکراتی" لە دەسەڵات وەکو دەروازەیەک بۆ چاکسازی ئابووری و دیموکراتی و سیاسی.
چاوەڕوانی زۆری لێدەکەین بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی پێکهاتەکان کە چەندەها داواکاریان هەیە بۆ گۆرینی شێوازی ژیانیان بەرەو دوارۆژێکی باشتر ئەمەش ئەوە ناگەینێت کەوا تێبینیمان نیە بەڵکو نامەوێ باسی زۆر خاڵ بکەم لەم چاوپێکەوتنە کە چۆن هاوڵاتی مەسیحی هەست بە هاوڵاتیەکی پلە دوو یان سێ یان هەست بە مافی هاونیشتیمانی بوونی خۆی ناکاتن هەر بگرە لەم دواییە کە چەندەها هاوڵاتی مەسیحی لە بەغدا کوژران و پێشتریش ئەو کارەساتەی داعش بەسەریان هێنا کە گوندو شارەکانی مەسیحی و پێکهاتەکانی تر لە دەشتی نەینەوا داگیر کران وخەڵکیش ئاوارەبوون و چەندەها کەسیش بێ سەرو شوێن کران و بوونە دەر بە دەر، ئەمانە هەمووی کاریگەریەکی خراپی هەبەوو بە سەر دەروونی ئەم پێکهاتانە بە هیوای گۆڕانکاری بیری و کۆمەڵایەتی بکرێت و شێوازی مامەڵە کردنی حکوومەتیش لەگەڵ پێکهاتەکان پێویستە گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
- Us as components we look at the elections as a possibility for "movement of democracy", it’s a gate for fixing the economy, social and political situations. We are expecting a lot from the election as to change the reality and living of each community. We as a Christian community we want don’t want to feel as a second or third vitality level community, or even sometimes we don’t feel our human rights as so many Christian civilians were killed in Baghdad also the crises that happened in Nineveh plains where ISIS overtook the Christians lands and displaced them, therefore after these election we hope that the government will support and execute our Christian community demands.
- لە کاتێکدا عیراق بە قەیرانێکی سیاسی و ئابوری تێپەر دەبێت پێتان وایا ئەم هەڵبژاردنە چارەسەری قەیرانەکان بکات؟
- Do you think that the election will fix the Iraqi economic crises?
- مانەوەمان لەم وڵاتە و ئەنتیمائی هاونیشتیمانی بوونی مەسیحی و پێکهاتەکانی تر بۆ خاکی نیشتیمان ئەوە دەگەینێت کەوا گەشبینین بۆ دوا رۆژ بە دەر لەم هەموو قەیرانانە و هەروەها بەدەر لەوەی کە گوندەکان و شارەکانمان وێران کران بەدەر لەوەی کە ناوچەکانمان بوونەتە شوێنی کێشە لەسەر کە خۆمان خاوەن ماڵین بەدەر لەم هەمو قیرانانە باوەرمان بەوە هەیە کە دیموکراسی دەبێ بەر قەرار بێ لەم وڵاتە .
- Since us as Christians and other communities committed to stay in this land this means that we believe in the future of this city. Although we experienced the economic crises and all this displacement we still believe in democracy of this nation.
- ئەم هەڵبژاردنە دەتوانێت رۆلی پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسی ئەکتیڤ بکات؟
- Does this election help activating the role of communities in the political process?
- ئەگەر بەهەمان بیری پێشتر کوتلە سیاسیەکەن بە گشتیانەوە بیر بکەنەوە نەخێر ناگۆرێت و پێوەستە لە سەر نوێنەرانی پێکهاتەکان هەلوێستێکی تریان هەبیتن چونکە کوتلەکانی عیراقی هەلوێستێکی نیشتیمانیان نەبوو بەرامبەر پێکهاتەکان بۆ نموونە کارتی نیشتیمانی و کێشەی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و کێشەکانی مەسیحیەکان لە دهۆک وەک دەستبەسەر داگرتنی زەویەکانی مەسیحییەکان لە لایەن گوندەکانی دەوروبەریان و داواکاری خەڵکی عەنکاوە و شەقلاوە و بەغدا و بەسرا و لەموصل مولکیان فرۆشراوە مولک داگیر کرا بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی زۆر کێشە هەیە منیش ئەڵێم دەتوانین زیاتر ئەکتیڤ بین بەڵام پێویستە لە سەر نوێنەری پێکهاتەکان زیاتر کار بکەن هەر تەنها مانشێت و لێدوانی رۆژنامە نووسی نەبیتن پێویستی لە بیری پەرێشان و تەسک و بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان دەربچن، من پێم وایە ئەگەر ئەم نوێنەرانەی ئێستا کە چوار ساڵ نوێنەرایەتی گەلیان کرد نەیانتوانی مافەکانی پێکهاتە بەدەست بێنن ئەوا با دەرفەت بدەنە کەسانی تر بۆ ئەوەی ئاستی هەنگاونان بۆ چارەسەری کێشەکان زیاتر بێت. بیری تەسکی نەتەوایەتی سوودی لێ وەرناگرین نەک تەنها پێکهاتەکان بەڵکو بە کورد م عەرەبیش، بۆ ئەوەی هاوڵاتی هەست بکات یەک نیشتیمانە پێویستە ئەندامانی پەرلەمان نوینەری هەموص گەڵ بن نەک پارێزگا یان نەتەوە یان تائیفەی خۆیان.
- If we think in the same old way of the political Iraqi parties, then no, it will not change anything. The party presenters of Iraq did not care about Nineveh plains crises and also when overtaking Christian land in Duhok and the villages around it. The party presenters needs to be more active and should think of others not just themselves. I think that since the current party presenters couldn’t provide the people needs then they should step aside and give others chances to fix these issues. Miner and closed thinking helps nobody, and the parliament members should present all the nation not just their city or their religion or a specific community.
- وەک دەزانین پێکهاتەکان لە چوار چێوەی سیستەمی کۆتا بەشداری ئەم هەڵبژاردنە دەکەن. سیستەمی کۆتا چ ڕۆلێکی هەبوو بۆ ئەکتیڤکردن و بەشداری راستەقینە لە پرۆسەی سیاسی؟
- As you know all the communities are using the quota System to participate this election, what the role of the quota system in the political process?
- کۆتا رێگایەکە بۆ زامن کردنی نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن بەڵام پێویستە پارێزراو بێت، چاوی زۆری لەسەرە هەموو لایەک حزبە گەورەکان چەندەها ساڵە مافی گەلیان خواردوە لە کوردستان و لە عیراقیش، بەشێک گە نوێنەرانی کۆتا نوێنەری راستەقینەی گەڵ نەبوون بەڵکو بەرژەوەندی حزبیان لە پشت بوو ، تەنها کاریان بۆ ئەوە کردووە چۆن بۆ رای گشتی جیهانی رابگەینن کەوا حکومەت مافی پێکهاتەکانی داوە. لە عیراق هەندێک کوتلە هەیە ئەگەر وەزیری هەبیتن ئەوە لەگەڵ حکوومەتە و حکوومەتی پێ باشە و پیی وایە مافی پێکهاتەکانی داوە ئەگەر بەشداری کابینەی وزاریان نەکرد ئەوە پێی وایە حکومەت تەهمیشی پێکهاتەکانی کردوە. مەسەلە وا نیە کۆتا بەم شێوەیە نوێنەرایەتی ناکرێت لەم بیرە تەسکە نابیتن پێویستە کەسانی شیاو بن لەم شوێنە بەڕاستی شوێنێکی هەستیارە لە هەموو بوارەکانی پەیواندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە
- Quota system is a way to represent the parties in the election but it needs to be supervised, as the big parties were consuming all the Kurdish and Iraqi rights for their own sake. Some of the quota presenters were not elected by honesty it was only because of their belonging party. A quota shouldn’t be represented this way of closed mind, there must be vulnerable people to fill these positions and be in connection with all the nation.
- ئایا کوتلەکان هەستیان بەوە کردوە کەوا ئێوەی چالاکوانان یان رۆژنامەنووس توانیوتانە چاودێری ئەم لایەنانە بکەن بۆ ئەوەی هەمان هەڵە دووبارە نەکرێتەوە نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی عیراق نوێنەری راستەقینە بن و داکۆکیکاری مافی گەڵ بن؟
- you feel that you're party as journalist were able to reach out your voice to the Iraqi parliament so that the same old mistakes will not happen again and a fair and honorable presenter will be elected?
- وەکو رۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەوریان هەبووە لە چاودێری کردن و بەرپرسیارەتی کردنی نوێنەران بەڵام پێویستە گەڵ دەوری هەبیتن لە رێگای دەنگدانەوە سزای کوتلەکان بداتن نابێت هەمان هەڵەی پێشتر دووبارە بێتەوە پێویستە بە هەستیاریەوە بەرنامەی کاری پاڵێوراوان بخوێنێتەوە و چاوی لە ڕابردووی کوتلەکانیش بکاتن چونکە دەنگدان باشترین رێگایە بۆ ئەوەی دەنگی خەڵک لە هەموو دەنگی تر بەرزتر بیتن.
the journalists had their role in maintaining and looking over the presenters, but the civilians also must have their role with their votes to choose wisely and not do the old mistakes again because voting is the best way to show people's choice.
- یەکێک لە مەترسیەکانی سەر پێکهاتەکان کۆچکردنە بۆ درەوە ، بۆ چی پێکهاتەکان وڵات بەجێ دەهێڵن؟
- One of the worries is the immigration of specific communities, what is the reason for that?
هەندێک کەس هیچی نەماوە لەم وڵاتە خانووی وێران بووە. ماڵی دەست بەسەرداگیراوە زەوی نەماوە ئیتر کە بگەرێتن لە کوێ نیشتەجێبێت. تا ئێستا حکوومەت هەوڵی قەرەبوو کردنی هاوڵاتی زیانلێکەوتوەکان بە هۆی توندو تیژی تائیفی و نەتەوەیاتی و کاردانەوەی دەست بەسەر داگرتنی داعش بەسەر شارەکان نەداوە، هەندێک کەس مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە ناتوانن بگەرینەوە بۆ عیراق بۆ نموونە ئەوانەی لە بەغدا بوون لە کاتی شەڕی تائیفی هەرەشەی کوشتنیان لیکراوە، ئەگەر یاسا سەروەر بێت و باری ئابووری باش بێت و هاوڵاتیان قەرەبوو بکرێن پێم وایە بەشێک لەوانەی کە کۆچیان کردووە دەگەرێنەوە گرنگە هاوڵاتی هەستی بە مافپارێزراوی بکاتن لە نیشتیمانی خۆی چونکە ئارامی ژیانی پارێزراو دەبیتن، دەرەوەی وڵات خاکی ئێمە نیە ئێمە کەسانی بیانین لەوێ داب و نەریتمان رۆژهەڵاتیە هەر وەک پێکهاتەکانی تری وڵات.
Some people have nothing left here as their properties were all taken over so they have no reason to come back as they don’t have anywhere to stay at. Most of the peoples live is at risk if they come back to Iraq because of the racism fights that happened in Iraq back before. If the economic situation gets better and safety laws gets back to Iraq many immigrants will come back to Iraq because people must feel safe and their rights must be protected in the land they live at.
پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی پێکهاتەکان چیتر پەراوێز نەخرێن و خۆیان بە پلە دوو هەژمار نەکەن؟
What is it that should be done so that the other communities will not feel their considered as a level two community?
پێویستە یاسای تایبەت هەبیتن بۆ پێکهاتەکان، پێویستە بیرکردنەوەی کۆمەڵگەی عیراقی بگۆردرێت پێویستە چارەسەر کردنی کێشەکان بە عەشایری نەکرێتن مەسیحیەکان کەسانێکی شارستانین بیری عەشایریان نییە، مێژوو ئیسپات دەکات کە پێکهاتەکان هاوڵاتی رەچەڵەکی ئەم نیشتیمانەن مێژووی شارستانیان بۆ دە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە وڵاتیان بوونیات ناوە لەم خاکە، سەیری مێژووی شارستانی سۆمەری و بابلی و ئاشووری و کلدانی بکەن بزانن چ پێشکەوتنێک هەبوو.
There must be a dedicated law for each community, the mind thinking of Iraq must be changed as well. There problems must not be solved through tribes because Christians don’t have tribes thinking. All the communities needs to be looked at as the same people as you can look at the history of Somaries, Babilians, Assyrians and Chaldeans and you will see how civilized they were.
پێویستە یاسای تایبەت هەبیتن بۆ پێکهاتەکان، پێویستە بیرکردنەوەی کۆمەڵگەی عیراقی بگۆردرێت پێویستە چارەسەر کردنی کێشەکان بە عەشایری نەکرێتن مەسیحیەکان کەسانێکی شارستانین بیری عەشایریان نییە، مێژوو ئیسپات دەکات کە پێکهاتەکان هاوڵاتی رەچەڵەکی ئەم نیشتیمانەن مێژووی شارستانیان بۆ دە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە وڵاتیان بوونیات ناوە لەم خاکە، سەیری مێژووی شارستانی سۆمەری و بابلی و ئاشووری و کلدانی بکەن بزانن چ پێشکەوتنێک هەبوو.
There must be a dedicated law for each community, the mind thinking of Iraq must be changed as well. There problems must not be solved through tribes because Christians don’t have tribes thinking. All the communities needs to be looked at as the same people as you can look at the history of Somaries, Babilians, Assyrians and Chaldeans and you will see how civilized they were.
https://www.youtube.com/watch?v=avd4avp3z6k&feature=youtu.be
نشر اللقاء بتاريخ 19-04-2018
تعليقات
إرسال تعليق