پێگەی نەوەی ئەکەد و بابل و ئاشوور لە هاوکێشەی سیاسی کوردستان
ريبين حكيم
نەوەی شارستانی ئەکەد کە لە ٢٣٣٤ تاکو ٢٠٠٤ پ. ز و بابل و ئاشوور کۆن ٢٠٠٠ تاکو ١٦٠٠ پ.ز، ساڵ پێش ئێستا کۆنترین وپێشکەوترین شارستانیان بوونیات نابوو لەسەر ئاستی جیهانی کۆندا ئێستا داوای پاراستنی مافەکانیان دەکەن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، کاتێک ئەوان دەسەڵاتی بەسەر خاکی میزۆپۆتامیان هەبوو توانیان یەکەمین زنجیرەی یاسایی بینووسن و بڵاوی بکەنەوە بۆ هەموو جیهان، لەمیانەی یاساکاندا باسی داوای یەکسانی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکان مرۆڤ دەکەن لە بەشی یەکەمی مەسەلەی حمورابی باسی رێکخستنی یاساکانی مافی مرۆڤ دەکاتن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەرقەرار بێت و ٢٨٢ مادەی یاسایی دەگرێتەوە، هەروەها یاساکانی ئاشووری ناوەڕاست هاوشێوەی یاساکانی بابلی و ئەکەد و ئورنامۆی کۆن دەکهن، پێگەی شارساتانیان دیاربوو لە ناوچەکە تەنانەت ئاینەکانیش زۆر لەو شارسانیەتیە وەریان گرتووە هەر بگرە لە ئەفسانەی دروست کردنی گەردوون کە ئیلۆما ئیلێشی بابلی بە کۆنترین و دیارترین ئەفسانەی دروستکردنی زەوی و گەردوونە، بەڵام لەو پێگە بەرزەوە بەراورد بە ئێستا نەوەی ئەوان داوای مافیان دەکەن لە چوارچێوەی هاوکێشەی سیاسی کوردستانی، هەڵبژاردن رێگەیەکە بۆ دیاریکردنی کاریگەری هەر نەتەوەیک لە چوارچێوەی قهوارەیەکی حوکمرانی، نوێنەرایەتی ئەم شارستانیە کۆنە بە پێنج کورسی کۆتا دیاریکراوە، بۆ ئەوەی ئەم پێنج نوینەرە بتوانن پێشینەی ئەم گەڵە بگوازنەوە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان کە سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان کۆدەکاتەوە وە بەهۆی کەوتنی چارەنووسی ئەم گەڵە و شارستانیەتهکەی بەدەستی کەسانێکی نەشیاو و نەزان لە مێژوو و کاتی ئێستا، بۆتە هۆی ئەوەی کە گەلێک وەکو ئاشووری و بابلیەکان کە توانیان میسر و ئیسرائیل و سوریا و بەشێک لە تورکیاو ئێرانی داگیر بکەن نەتوانن ئێستا پۆلیسێک دامەزرێنن لە شوێنی نیشتەجێبوونیان یان نەتوانن زەویەکانیان بیگەرێنن کە دەست بەسەرداگیراون لەلاین چەند کەسانێک، یان داوای پاراستنی مافیان بکەن بۆ مانەوەیان لەم خاکە بەڕاستی ئەمانە هەمووی خاڵی گرنگن بۆ پێداچوونەوە لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی کوردستان بە پرۆسەی پاراستنی ئەم پێکهاتە یان کەمینە بەنرخەی کە هەیە لەم وڵاتە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان تەمهنایان دەکرد ئەم پێگەی مێژووە هەیانبێ.
هەروەک مێژووی کۆن ئاماژەی بە کاری شارستانی بابلی و ئاشووری کردوە بەهەمان شێوە مێژووی نوێش ئاماژە بە قارەمانیەتی سەرکردەکانی ئەم گەڵەیان کردووە لەسەرجەم شۆرشەکان بگرە لە جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی، لەگەل عوسمانیەکان، وپاشان دەوڵەتی عیراق و شۆرشەکانی کوردستان، بۆیە ئەم ووتارە ئەخەمە پێش سەرجەم پالێوراوەکانی ئەم خوولەی پەرلمانی کوردستان بە تایبەتی ئەوانەی لە کۆتا بەشدارن تەنانەت مێژوو بخوێنن بزانن نوێنەری چ شارستانیەک دەکەن چ ناوێکتان هەڵگرتووە وەرن بە دەم داواکاری ئەم خەڵکە سەیری داواکاری خەڵکی عەنکاوە و نەهلە و هەزارجۆت و شەقلاوە و هەرمۆتە و سلێمانی و نۆهەدرە و سمێل و شوێنەکانی پێکهاتەی بابلی و ئاشووری و ئەکەدی بکەن با خزمەتەتکردنی نەوەی ئەم شارستانیە شانازیکردن بێت، ئەمە بخەنە بیرتان کەوا گەڵ زیندووە بە مێژووەکەی، و مێژووی زیندوو لە بازرگانی پێکردن بەرزترە.
تعليقات
إرسال تعليق